هه‌ڤاڵی گه‌وره‌و تێكۆشه‌ر به‌ڕێز مام جه‌لال
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێ یه‌می ( ی.ن.ك)
له ناخی دڵمانه‌وه ، له سۆمای چاومانه‌وه ، پیرۆزبایی گه‌رمی بڕیاری بوێرانه‌و مه‌زنی كۆنگری سێ یه‌متان پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین كه حزبی شه‌هیدانی ( ی.ن.ك ) ی سه‌رده‌ق شكێن و حزبی داهێنانه‌كان و ڕۆژانی سه‌خت ، چۆن زه‌روره‌تی ڕابردوو بوو ، ئێستاش و سبه‌ی گه‌لی كوردستان پێویسی به‌م حزبه تێكۆشه‌رو مه‌زنه‌یه .
دلنیاشین ، بێ دڵه ڕاوكێ به‌بێ گومان بوون ، كۆنگره‌ی سێ یه‌می ( ی.ن.ك ) گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن تۆمار ئه‌كات و ئه‌بێت به مۆدیلێكی نوێ ی تێكۆشان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دسته‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی تێكۆشه‌ر وه‌ك تێكۆشه‌رانی دوێنێ ، یه‌كێتیه‌كه‌ی خۆیان به ته‌بایی و پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی له ته‌نگژه‌كان ئازاد ئه‌كه‌ن به‌ره‌و نوێ بونه‌وه‌و پانتایی جوگرافیایه‌كی گه‌وره‌ی تێكۆشان له پێناوی ئازادی و مافی چاره‌نووس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی نوێ ی كوردستان .
پیرۆزبێ له شه‌هیدانی كورد و كوردستان
پیرۆز بێ له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
پیرۆزبێ له‌گه‌لی كوردستان
كــــۆنگره‌ی سێ یه‌مـــی ( ی . ن . ك )