|
باڵاترین لێپرسراوی كورته‌باڵاكان به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كات
13/6/2010
به‌هۆی چوست و چالاكی لێپرسراوی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان –مه‌ڵبه‌ندی گشتی هه‌ڤاڵ عومه‌ر جبار صاڵح له مه‌یدانی كاركردنی واقیعانه له ناو جه‌ماوه‌رو چین و توێژه‌كاندا ، سه‌ردانی به‌رده‌وام بۆ ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ، پایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌میانی خزمه‌ت كردنی گه‌له‌كه‌ی دا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێدراو ناو ناوبانگی له ناوه‌نده سیاسی و كلتوری و جه‌ماوه‌ریه‌كان به ئاستێكی به‌رچاو به‌رزبۆوه ، ئه‌مه بوه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه حزبێكی تێكۆشه‌رو كاریگه‌ره له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان ، هه‌ڤاڵ عومه‌ر جه‌بار صاڵح وه‌ك كادرێكی ژیر و هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و جه‌ماوه‌ری ته‌ماشا بكا‌و هه‌ر له‌و میانه‌دا ئه‌م حزبه هه‌ڵی بژارد وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی سێ یه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه له‌ڕۆژی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له 1/6 كۆنگره‌ی خۆی ده‌ست پێ بكات به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و عه‌مار حه‌لحه‌كیم چه‌له‌بی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی عێراق و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سیاسه‌ت مه‌داری عێراق و ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی ناسراوی عێراق و باڵیۆزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و كۆریای باشوور و ژماره‌یه‌كی تر له باڵیۆزه‌كانی وڵاتانی دنیا له به‌غداو كۆنسۆڵگه‌ری ئه‌وان له هه‌ولێرو له ناوخۆی كوردستانیش سه‌رۆك مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری حزبه كوردستانیه‌كان هه‌ر چوار پارچه‌كه ، كه ئه‌مه له‌یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌دا بۆخۆی گه‌وره‌یی و قورسایی ئه‌م حزبه‌ی له جیهاندا سه‌لماند و هاتنی مۆناسالین سه‌رۆكی سوسیا دیموكراتی Si حزبی سوسیال دیموكراتی سویدی و جێگری سه‌رۆكی
جیهانی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن بوو كه له ئاسۆ وه بۆ ( یه‌كێتی ) ده‌ركه‌وت و ئه‌و ڕۆژه نوقڵانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره هاته مه‌یدان . كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان كه نوێنه‌ره‌كه‌ی له‌و كۆنگره‌یه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بوو ، بوارێكی گه‌وره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕه‌خسا و له‌ناو كۆنگره‌كه‌دا چالاكێكی سیاسی و باش و به‌رچاو بوو ، له گفتوو گۆكاندا هه‌ڵ ده‌سا و بیر‌و ڕای خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ ده‌ر بڕی و له‌ناو ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێ یه‌م ، بوه جێگای ڕێز‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌شمان ناسرا به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چالاك ، بۆیه هه‌ڤاڵ عومه‌ر جبار صاڵح به ئه‌ندامی ( كۆمیته‌ی كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و زیندانیانی سیاسی و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ) هه‌ڵبژێراو چالاكانه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تێكۆشه‌ری ئه‌ندام كۆنگره له‌وانه شوان موغاغی و ئه‌حمه‌د مام ره‌سول و وه‌ستا ره‌سول و فتح الله سوسه‌یی و د. محسین مه‌جید و عومه‌ر كریم محمه‌د و ژماره‌یه‌كی تر له دڵسۆزانی یه‌كێتی له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژ دا له باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان – مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمیته‌كه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا و له كۆنگره‌كه‌دا ڕه‌شنوسی كۆتایی كۆمیته‌كه خوێندرایه‌وه له لایه‌ن هه‌ڤاڵان عومه‌ر جبار صاڵح و وه‌ستا ڕه‌سول خوێندرایه‌وه و به تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ند كرا .پاشان نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی گشتی كورته‌باڵاكان كوردستان به كه‌ركوكی قودسی كورستانه‌وه هه‌ڤاڵ هه‌ڤاڵ عومه‌ر جبار صاڵح له هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند كه‌وه‌ك په‌رله‌مانی ناو حزب وایه به‌شداری كرد‌و ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ كورته‌باڵاكانی كوردستان .
|