|
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان به‌رێز عمر جبار صاڵح سه‌ردانی به‌ڕێز وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیان كرد.
2/7/2010
به‌رواری 30/6/2010 ڕۆژی چوار شه‌ممه كات ژمێر ( 10)ی سه‌ر له به‌یانی وه‌فدێكی ده‌سته‌ی داكۆكی له خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ، سه‌ردانی به‌ڕێز ( ئاسۆس خان ) وه‌زیری كار‌و باری كۆمه‌ڵاتیان كرد كه تایبه‌ت بوو به . 1- سه‌رف نه‌كردنی ئه‌و بڕه هاوكاریه‌ی كه زیاد كرا بوو ، له مانگی كانوونی دووه‌م تا مانگی 6ی خوزیران 2- له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه . وه‌فدی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان / مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی كاك عمر جبار صاڵح له گه‌ڵ ده‌سته‌ی داكۆكی له خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیر گفتوو گۆ كرا ، به‌ڕێز وه‌زیر ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌ی پێدان . 1-أ - له‌مانگه‌كانی ( 6،5،4 ) نیسان ،مایس ، حوزیران ، وه‌ك خۆی ده‌بێت واتا زیاده‌كه‌ی ناچێته سه‌ر ، ب- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه هاوكاریه شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش بگرێته‌وه ، ده‌بێت سه‌ر له‌نوێ لیژنه‌ی پزیشكی بكرێته‌وه . ج- سه‌باره‌ت به‌لیژنه‌ی پزیشكی بۆ وێژی كورته‌باڵا به پێی لیژنه‌ی پزیشكی پێوه‌ر نیه بۆ كورته‌باڵا به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز یاری ده‌كرێت . 2- له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه ، وه‌فدی كورته‌باڵا به‌ڕێز كاك عمر جبار صاڵح ئه‌و پرۆژه یاسایه‌یان به‌كه‌م و كۆڕی زانی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ مافی كورته‌باڵا ناسه‌لمێنێت ، ته‌نها ئه‌وه‌ی سوود مه‌ند ده‌بێت كه‌م ئه‌ندامی ( ده‌ست و قاچه ) به‌ڕێز وه‌زیری كار داواكه‌ی په‌سه‌ند كرد ، بڕیاری دا سه‌ر له‌نوێ ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان دا بڕێژێته‌وه . بڕیاره له 20/7/2010 په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای تایبه‌ت به كورته‌باڵاكان دانیشتنێك ساز بدات و بڕیار له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی بدرێت .
|